سبەی بەغدا رۆژێکی جیاواز تێپەڕ دەکات
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای لە لایەنگرانی خۆی کردووە لە بەغدا خۆپیشاندان بکەن وەک دژبەری داواکارییەکانی ڕەوتی سەدر .
لە لایەکی دیکەشەوە، له‌سه‌ر داوای “وه‌زیری سه‌در” بڕیاره سبه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در كاتژمێر (05:00)ـی ئێواره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن و بەردەوام دەبن تا هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی له سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌ته‌وه و پردی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وزیان داخستووه.
سەرچاوەئەمنییەکان ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنگرانی دوو‌و لایەن بە دوور نازانن .