توێژینەوەیەکی نوێ: ڕێژەی گەرمبوونی جەمسەری باکوور چوار هێندەی ناوچەکانی دیکەی گۆی زەوییە .

 

ئەنجامی توێژینەوە هاوبەشەکانی زانایانی فینلەندی و نەرویجی کە لە پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، دەریدەخات کە لە ماوەی  40 ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی گەرمبوونی جەمسەری باکوور چوار هێندەی ناوچەکانی دیکەی جیهان بووە

 

پانێڵی زانستی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا لە راپۆرتەكەی ساڵی 2019دا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو دیاردەیەی كە پێی دەوترێت “گەرمبوونی جەمسەری باكوور”، پلەی گەرمی ئەم ناوچەیە دوو هێندە خێراتر لە ناوچەكانی دیكەی جیهان گەرم دەبێتەوە. ڕوونكردنەوەی زانستی بۆ ئەم دیاردەیە ئەوەیە كە ڕووی سەهۆڵ و بەفر ڕەنگدانەوەی تیشكی خۆر دەبێت، بەڵام ئەگەر بتوێتەوە قەبارەی ئاوی دەریای ئەم ناوچەیە زیاد دەكات، كە گەرمی خۆر هەڵدەمژێت.

Back to top button