پلانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

 

ماڵپەڕی هەواڵ و شیکاری ئەمریکی “ئەکسیۆس” ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی دادی ئەمریکا بە ” پۆمپیۆ ” وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەم وڵاتەی گوتووە کە “دووەم ئامانجی هەوڵی تیرۆرکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە” لە دوای هەوڵی تیرۆی جۆن بۆلتۆن  .

 

“ئەکسیۆس” لە ڕۆژی چوارشەممە ئەم بابەتەی نووسیوە، بە گێڕانەوە لە “سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە پۆمپیۆ” و ئاماژەی بەوەشکردووە، شەهرام پوورسەفی کە گومانلێکراوە لەم دۆسیەیەدا، ڕایگەیاندووە کە “بڕیاربوو چەندین ملیۆن دۆلار لە دوای تیرۆرکردنەکە لە ئێران وەرگرێت ..”

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دادی ئەمەریکا راستەوخۆ بە مایک پۆمپیۆ راگەیاندووە کە ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست وەزارەتەکەیان کەوتووە، بڕیاربوو لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە بکرێتە ئامانج لە “پیلانگێڕی تیرۆرێکی نێودەوڵەتیدا ..”

Back to top button