ئه‌ركی ریال مه‌درید زۆر قورسه‌ گرنگه‌ براوه‌بێ.

خواكوڕك

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (28)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بلباو رووبەرووی یەكترببنەوه‌.

یارییەكە كاتژمێر (6:15)ی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سان مامێس) لەشاری بلباو بەرێوەدەچێت, ئەم یارییە بۆ ریال مەدرید تاقیكردنەوەیەكی زۆر بەهێزە چونكە بلباو لەم وەرزە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و ئەگەر رێگربێت لە پێدانی سێ خاڵ بە تیپەكەی زێدان، ئەوا رەنگە جارێكی دیكە یانەی بەرشلۆنە بگەرێتەوە پێشەنگی یانەكانی لالیگا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” ریال بە كۆكردنەوەی (62) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە ، بەجیاوازی (2) خاڵ پێش یانەی بەرشلۆنە دێت و یارییەكی دواخراوی هەیە

هەرچی یانەی بلباوە بە كۆكردنەوەی (44) خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە و ركابەری لەگەڵ یانەكانی ریال سۆسیداد و ڤیاریال دەكات بۆ وەرگرتنی بلیتی گەیشتن بە جامی یۆرۆلیگ لە وەرزی داهاتوو.

Back to top button