بكوژی باوك و كچەكەی دهۆك دەستگیر کرا

دوای ئەوەی تەرمی فارووق میرزا و كچەكەی بەناوی ئاخین لە گوندی حەسەن رەشۆی سەر بە زاخۆ بێسەروشوێن بوون، دوای چوار رۆژ پۆلیس تەرمی فارووقی دۆزییەوە و شەوی رابردووش تەرمی ئاخین فارووقی دۆزیەوە ئەمڕۆ پۆلیسی دهۆك ، بكوژی ئەو باوك و كچەیان دەستگیر کرد كە هەشتی ئەم مانگە تاوانی كوشتنی ئەنجام دابوو.

پۆلیسی دهۆك ئەمڕۆ هەینی، رای گەیاند، بكوژی  فارووق میرزا خەلەف،/ 42 ساڵ/ لەگەڵ كچە بچووكەكەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک دەستگیرکرا.

ڕاشیگەیاندووە، “پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە دهۆك دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانی بكوژی فارووق میرزا خەلەف لە گەڕەكی سەرهلدان بگرێ‌.

Back to top button