سەلمان ڕوشدی، نووسەری کتێبی “ئایەتەکانی شەیتانی” لە ڕۆژئاوای نیویۆرک هێرشی کرایە سەر

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە سەلمان ڕوشدی نووسەری کتێبی “ئایەتەکانی شەیتانی” کە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن “خومەینی” ڕێبەری دینی ئێران حوکمی کوشتنی داربوو ئەمڕۆ هەینی پێش دەستپێکردنی وتارەکەی لە ڕۆژئاوای نیویۆرک هێرشی کراوەتە سەر.

 

بە وتەی پەیامنێرێکی ئەسۆشێتد پرێس کە لە نزیکەوە شاهیدی ئەم دیمەنە بووە، کاتێک سەلمان ڕوشدی دەناسێندرا، پیاوێک بەپەلە چووە سەر شانۆی قسەکردن لە پەیمانگای شێتۆکوا و دەستی کردووە بە لێدانی ئەو نووسەرە بەریتانی-ئەمریکییە بە ڕەچەڵەک هیندییەو بە چەقۆ لەیداوە “.

 

چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند کە ڕوشدی بەهۆی برینێکی چەقۆوە ” بریندار بووە” و دەستبەجێ بە هێلیکۆپتەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

هەروەها پۆلیس “دەستگیرکردنی” ئەو کەسەی کە هێرشی کردووەتە سەری پشتڕاستکردووەتەوە.

Back to top button