میدیای ئەمریکی: دۆزینەوەی بەڵگەنامە نهێنییە سەرەکییەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، FBI، لەكاتی پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، 11 بەڵگەنامەی نهێنی دۆزیوەتەوە، كە هەندێكیان “نهێنی سەرەكی” بوون و تەنها پێویستە لە فەرمانگە حكومییەكاندا بهێڵرێنەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، پۆلیس دەستی بەسەر نزیکەی ٢٠ سندوقدا گرتووە لە مار-ئێلاگۆ، هەروەها یاداشتێکی دەستنووس و وێنە و بەخشینی ترەمپ بۆ ڕۆجەر ستۆن ڕاوێژکارە کۆنەکەی.
لەنێو ئەم ئامراز و شتانەدا، بەڵگەنامەی نهێنی هەبوون لەوانە چوار کۆمەڵە بەڵگەنامەی نهێنی سەرەکی، سێ کۆمەڵە بەڵگەنامەی تایبەتی پاراستنی نشتیمانی و سێ بەڵگەنامەی نهێنی سەربازی .
تا ئێستا راپۆرتی فەرمی سەبارەت بە سروشتی ئەو بەڵگەنامانە و بابەتەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.