کاتی چاککردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێی هەولێری ئاشکرا کرا
بەرێوەبەری ئاوی هەولێر کاتی چاککردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێی هەولێری ئاشکرا کرد.
زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “به‌هۆى زۆریی گوشاره‌وه، بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێى هه‌ولێر له وێستگه‌ى مه‌رعۆده شكا، ئێستا تیمه‌كان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى بۆڕییه‌كه‌ن و له ماوه‌ى كه‌متر له 24 كاتژمێرى داهاتوودا، ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
باسى له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى پێویستى بۆ گۆڕینى بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ ته‌رخان كردووه، ئێستا پڕۆژه‌ى گۆڕینى بۆڕییه‌كه له كۆگاى ده‌واجنه‌وه تا وێستگه‌ى مه‌رعۆده ده‌ستى پێكردووه.