سبەی فۆرمی وانەبێژان دابەش دەکرێت

ئەم هەفتەیە لە زۆربەی پەروەردەكان كە پێویستیان بە وانەبێژی هەیە، فۆرم دابەش دەكرێ‌، ئەمەیش هەلی كارە بۆ دەرچووانی زانكۆ تایبەت بە بەشەكانی پەروەردە.

 

لە ئاگادارییەكی پەروەدەی دەوروبەری هەولێر کە ئەمڕۆ شەممە بڵلاویکردۆتەوە و وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك تێدا هاتووە، گشت دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیات ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی ئارەزووی دانانیان هەیە وەك وانەبێژ، ڕۆژی یەكشەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی.

 

ئەوەش خراوەتەروو، پێویستە تا ڕۆژی سێشەم فۆرمی پێشكەشكاران بگەڕێنەوە بەشی خۆیەتی، وێنەیەك لە پشتگیریی كۆلێژەكە بیسەلمێنی دەرچووی كۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتە.

Back to top button