لە هەفتەیەکدا ٣ هەزار و ٥٦٧ پاسپۆرتی نوێ لە هەرێمی کوردستان دراوەتە هاووڵاتییان

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان ٣ هەزار و ٥٦٧ پاسپۆرتیان داوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە هەزار و ٥١٢ پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەولێر و ٨٨٦ پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٤٤١ پاسپۆرتیان لە پارێزگای دهۆک و ٢٠٧ پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٩٦ پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ١٢٧ پاسپۆرتیشیان لە نووسینگەی چەمچەماڵ بوون.

 

دەرکردنی پاسپۆرت

 

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦ هەزار و ٧١ هاووڵاتیی پاسپۆرتی نوێیان دەرکردووە کە ٣ هەزار و ٦٤٩ پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەولێر و هەزار و ٩١٥ پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٥٢٢ پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٤٨ پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٣٢١ پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٣٠٦ پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ١١٠پاسپۆرتیان لە نووسینگەی چەمچەماڵ بوون.

 

دەرکردنی کارتی زانیاری

 

ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦٣٥ کارتی زانیاری نوێ دراوەتە هاووڵاتییان کە ٤٧ کارتی زانیارییان لە پارێزگای هەولێر و ٣٧٥ کارتی زانیارییان لە پارێزگای سلێمانی و ٢١٣ کارتی زانیارییان لە پارێزگای دهۆک بوون.

 

هەروەها ٣٧٢ کەسیش کارتی زانیاری خۆیان جیاکردووەتەوە کە ٢٣٢ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و ١٣٧ کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و ٣ کەسیان لە پارێزگای دهۆک بوون و ٢٣٢ کەسیش کارتی زانیاری خۆیان گواستووەتەوە کە ١٣١ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و ٧٧ کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٤ کەسیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

 

دەرکردنی کارتی نشینگە

 

لە ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بیانی بە مەبەستی کارکردن ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ڕۆژانەش ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت کە بەپێی یاسای وەزارەتی ناوخۆ پێویستە ئەو کەسانەی کە دەمێننەوە کارتی نشینگە دەربکەن. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٥٠٤ کەس کارتی نشینگەیان دەرکردووە کە هەزار و ١٤٠ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و ٢٠٥ کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٤٦ کەسیان لە پارێزگای دهۆک و ٤ کەسیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٩ کەسیشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون. هەروەها هەزار و ٤١٦ کەسیش کارتی نشینگەی خۆیان نوێ کردووەتەوە کە هەزار و ١٢٤ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و ٢٠١ کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و ٧١ کەسیان لە پارێزگای دهۆک و ١١ کەسیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٩ کەسیشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون.

Back to top button