ئۆكراینا: له‌ ده‌ستپێكی جه‌نگه‌وه‌ 43 هه‌زار سه‌ربازی روسیا كوژراون

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكراینا له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامن له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ و رێگریكردنی له‌ به‌ره‌وپێشچونی هێزه‌كانی روسیا و له‌ ده‌ستپێكی جه‌نگیشیه‌وه‌ توانیویانه‌ 43 هه‌زار و 400 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ بكوژن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ به‌رەنگاربونه‌وه‌ی هێره‌شه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌یان، توانیویانه‌ چوار هه‌زار و 115 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 978 موشه‌ك (هاژه‌ك) هاوێژ و 136 موشه‌ك (هاژه‌ك)ی دژه‌ ئاسمانی هێزه‌كانی روسیا تێكبشكێنن.

 

Back to top button