ڕێبوار تاڵه‌بانی: دۆخی هه‌رێم زۆرباشه و سه‌رانی عێراق دێنه ئێره كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به عێراق، باشترین خزمه‌تگوزاری و ئارامیی هه‌یه و ده‌ڵێت، عێراق دۆخێكی خراپ و شێواوی هه‌یه و هه‌ركات عێراق لێی قه‌ومابێت، سه‌رانی هاتوون له هه‌رێم چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كردووه.
رێبوار تاڵه‌بانی راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردسان بۆ كاروباری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان كێشه‌یه‌كی مێژووییه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا كه له عێراق دروست بووه، گرژی و ئاڵۆزی هه‌یه و هه‌ریه‌ك له‌لایه‌كه‌وه خه‌ریكی خۆپێشاندانه، بۆیه ئه‌وه كێشه بۆ خزمه‌تگوزاری ناوچه كوردستانییه‌كان دروست ده‌كات.
تاڵەبانی زیاتر دەڵێ، عێراق خاوه‌نی داهاتێكی زۆره، ئێستاش كه به‌ره‌و كۆتایی ساڵ ده‌چین، هێشتا بودجه بوونی نییه، ئه‌مه وا ده‌كات كه هیچ پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری خه‌رج نه‌كرێت.