پارتی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی تری خسته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان
به‌رپرسی یاسایی له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن تێكه‌ڵاو بێت وه‌كو چاره‌سه‌ریه‌كی مامناوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌كان پێویسته ده‌ستكاری نه‌كرێت.
هاوار محه‌مه‌د به‌رپرسی یاسایی له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارتی پێشنیارێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان تاوتوێی ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوە ئاشکرا دەکات، ئه‌و پێشنیاره‌ی پارتی وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و چاره‌سه‌ریه‌كی مامناوه‌ند رایگه‌یاندووه ئه‌وه كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن تێكه‌ڵ بێت به‌شێكی بازنه‌ی و به‌شێكی فره بازنه‌یی بێ، ئه‌گینا پارتی سوور بوو یه‌ك بازنه‌یی بێت.