تونێلێك لە دهۆک دروست دەکرێت کە 45 خولەک رێگا کورت دەکاتەوە

تونێلی مەتین كە چوار كیلۆمەتر و نیوە درێژییەكەی رەزامەندی لەسەر دروستكردنی دراوە و بری 200 ملیار دیناری پێویستە بۆ جێبەجێكردنی…
خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆك بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، دیزانی دروستكردنی تونێلەكە ئامادەیە و یەكێكە لە پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆك ئەوەیشی بە ماڵپەری “پارتی” گوتووە كە تونێلەكە سوودێكی زۆر بە ناوچەكە دەگەیەنێت و رێگەی سەنتەری قەزاو خاڵی سنووری سەرزێری و كانی ماسی بە نزیكەیی 45 خوولەك كەم دەكاتەوە.