ئێران هێرشی کرد و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەرپەرچیان داونەتەوە
كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان، رایگهیاند، ئهمڕۆ دووجار هێزهكانی سوپای پاسداران، ههوڵی پێشڕهوییان داوه بۆ سنوورهكانی ههرێمی كوردستان، بهڵام لهلایهن پێشمهرگهكانی كۆمهڵهوه شكست بهو ههوڵانهیان هێنراوه و پاشهكشهیان پێ كراوه.
لە ڕاگەیاندراوکەی کۆمەڵەدا هاتووە ، کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 23ی پووشپەری 1401ی هەتاوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر و بە پاڵپشتی تۆتپخانە و چەکی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایه. شایانی باسە هەتا کاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ دوو جار هەوڵی پێشرەوی هێزی پیادەی سپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پووچەڵکراوەتەوە و پاشەکشەیان پێکراوە.شایانی باسە بە خۆشحاڵی هەموو هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و بەوپەری ئامادەیی بەرامبەر بە هێزەکانی سپای پاسداران وەستاون و بە وردی چاودێری جموجۆڵی ئەو هێزەی رژیم دەکەن.
لە ماوەکانی داهاتوودا لە وردەکاری و پێشهاتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی
14ی ئاگوستی 2022ی زایینی