لەباكوری كوردستان كەس ئامادە نیە لەگەڵ پەكەكە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ بكات 

خواكوڕك

ئەمرۆ 18ی 3ی 2017یە تاوەكو ئێستا هیچ بۆنەیەكی پەكەكە لە باكوری كوردستان ئەنجام نەدراوە، كە ساڵانی پێشووی تر، لە 16ی 3ی دەستی پێدەكرد، تا 21ی 3 لە ئامەد درێژەی دەكێشا، بەڵام هۆكاری نەبوونی هیچ ئاهەنگێك لەم چەند رۆژە سەرنجی میدیاكانی بەڵای خۆیدا راكێشاوە، میدیاكانی پەكەكە بلاویان كردۆتەوە، كە لەبەر فشاری حكومەتەكەی ئەكپارتیە و خەڵك ئامادە نابێت، رێگری لێدەكرێت، بەڵام میدیاكانی توركیاش دەلێن بەهۆی وێرانكردنی شارەكان و تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا خەڵك ئامادە نیە لەگەڵ پەكەكە پێشوازی لە بۆنەی نەتەوەی كورد لە باكوری كوردستان بكات”.

لە 17ی 3ی ئەو مانگە 20 پەرلەمانتاری هەدەپە بە بۆنەی یادی نەورۆزی ئەمساڵ روویان كردە شاری نسێبین، بۆ ئاهەنگگێرانی لەم شارە، بەڵام هەم لەلایان خەڵكی نسێبین، پێشوازیان لێنەكرا، هەم لەلایان حكومەتی توركیا رێگەیان پێنەدرا، ئەوانیش بەناو شەقامی شارەكەدا سورانەوە بۆ پیرۆزبایی لەخەڵك، ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر گەورەترین رێگری لەبەردەم ئاگری نەورۆز و خەڵكی باكوری كوردستان لەلایان دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا هەبوو، بەڵام خەڵكی باكور گوێی بەگوشارەكان نەدەدا و بەشداری بۆنەی نەورۆزی دەكرد”.

پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) لەباكوری كوردستان هەموو ساڵێك 21ی 3ی یادی جەژنی نەتەوەی نەورۆزی لەباكوری كوردستان بۆ پەیامی سیاسی بەكار دەهێنا، وەك نمایشی پێگەی جەماوەری خۆی بەكاری دەهێنا سەر باری رێگری كردنی زۆری دەسەڵاتدارانی توركیا بەڵام خەڵك ئامادە نەدەبوو گوی بەگوشارەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا بدات، بەشداری مەراسمەكە دەبوون و دروشمەكانی پەكەكەیان دەگوتەوە، بەڵام ئەمساڵ پێچەوانە بۆتەوە، نەخەڵك ئامادەیە بەشداری بۆنە بەحزبی كراوەكەی پەكەكە بكات، نە دەسەڵاتدارانی توركیاش رێگا بەپەكەكە دەدەن لەباكوری كوردستان ئەم بۆنانە بەكار بهێنێت”.

Back to top button