به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك چوار پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون.

خواكوڕك

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێندراوه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گوندی‌ زه‌رگه‌ی‌ مه‌حیوه‌ری‌ خورماتوو چوار پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ له‌ فه‌وجی‌ 3 لیوای‌ 5ی‌ شاره‌زورن و پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌گوندی‌ زه‌رگه‌وه‌ ویستوویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆخورماتوو به‌ڵام له‌ ڕێگه‌دا بۆمبێكیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای‌ تكریت- خورماتوو بووه‌ له‌نزیك گوندی‌ زه‌رگه‌، له‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و داعش له‌میحوه‌ری‌ خورماتوو.

له‌ ئێستاشدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ دووزخورماتوو گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌  به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پێویست.

Back to top button