گەڕێکی دیکەی شەڕی زاوا و خەزور دەستپێدەکات

 

دوای ئەوەی بە بڕیارێکی بافل تاڵەبانی مووچەی ژمارەیەک کادرو و دەزگای میدیایی سەربە کەس و بالەجیاکانی یەکێتی بڕدرا، ناکۆکی نوێ لە نێو یەکێتی سەر هەڵدەدات.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک بە بڕیاری بافل تاڵەبانی بودجە و مووچەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە مەلابەختیار کە لە ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و پلاتفۆرمی دابران و بنکەی گەلاوێژ و رادیۆی مەدەنیەت پێکدێن بڕیوە.

سەرچاوەیەک لە ناوەندی رۆشنگەری دابڕان بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند بەڕێوەبەری دارایی ناوەندەکەیان بە مەبەستی وەرگرتنی مووچە و بوودجەی دەزگاکەیان سەردانی مەکتەبی دارایی یەکێتییان کردووە، بەڵام پێیان ڕاگەیێندراوە مووچە و بودجەکەیان بڕاوە.

سەرچاوەی زانیارییەکان ڕاشیگەیاند بە هۆی بڕیارەکە ناکۆکی کەوتە نێوان مەلا بەختیار و بافل تاڵەبانی و بە جۆرێک مەلا بەختیار پێی ڕاگەیاندووە لە٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە هەڵوێستی توندی دەبێت.

Back to top button