ڤایس: هێرشبەری سەر، سەلمان ڕوشدی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سوپای قودسەوە هەبووە

 

ماڵپەڕی ڤایسی ئەمریکی ، لە زمان سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاشکرای دەکات ، هادی مەتەر، پیاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ کە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر سەلمان ڕوشدی دەستگیرکراوە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەندامانی سوپای قودسی سوپای پاسداران هەبووە.

 

لە راپۆرتێکدا کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، ڤایس بە پشت بەستن بە بەرپرسانی هەواڵگری لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردووەتەوە، هادی مەتار پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر سەلمان روشدی، پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ سوپای قودسدا هەبووە.

 

بەرپرسێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپی بە VICE-ی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە بۆ سەر سەلمان ڕوشدی هەموو تایبەتمەندیەکانی “هێرشێکی ئاڕاستەکراو”ی تێدابووە؛ “واتە ئەو هێرشانەی کە دەزگایەکی هەواڵگری بەبێ پشتگیری یان دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە هێرشەکەدا، هاندەری هەوادارێک دەبێت بۆ کارکردن.”

 

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی هه‌واڵگری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ڤایسی راگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندی هادی مه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان یان هاوكارانی سوپای قودس له‌ قۆناغێكدا پێش هێرشه‌كه‌ “ڕوونه‌”.

Back to top button