مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق کۆدەبێتەوە .

دۆخی ئێستای عێراق و جوولانی بەردەوامیی شەقام . جۆرێک لە تەنگەژەی سیاسی هێناوەتە ئاراوە ، بۆیەش پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی بڵادا ، تاوتوێی ئەم دۆخە دەکات .
لەمبارەوە ، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ دووشه‌ممه (15ی ئاب/ ئۆگستی 2022) له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی تاوتوێی دوا رووداو و پێشهات سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین.
هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا و گرنگی چارەسەری کێشەناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیش کاک ئەمین نەجاڕ گوتی : وەک پارتی بەردەوام دەبن بۆ کۆبوونەوە لێکتێگەیشتنی زیاتر لە گەڵ هەموو لایەنەکانی کوردستانی بەڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کرد ، ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.