نەینەوا.. دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

 

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک گەڕەکی گۆگجەلی لە شاری مووسڵەوە ئاراستە کراون.

Back to top button