به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
ئەمڕۆ دووشەممە، بەفەرمیی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و دەلێ:” له كاری ڕێكخستن و یەکێتی دەات هەڵدەگرم.
سامان خێڵ حه‌مه‌ی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه، له پەیجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دۆسته‌كانی و كه‌سوكاری شه‌هیدان كردووه و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چیتر له رێكخستنی یه‌كێتی كار ناكات و نووسیوویەتی، “لێره به‌دواوه من ده‌ست له كاری ڕێكخستن و یه‌كێتی هه‌ڵده‌گرم، داوای لێبوردن له‌و لایه‌ن و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ڕۆژێك له ڕۆژان به‌هه‌ر هۆكارێك من ئازارم دابن”.