وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ڕێنمایی نوێی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌رده‌كات

دوا ئەوەی موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد کە ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی سازبدەن، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممەی داهاتووی شاری به‌غدا ده‌ركرد.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در جه‌ختی كرده‌وه كه ڕێنماییه نوێیه‌كان له 7 خاڵ پێكهاتوون و ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:-
1- موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێنانی ناو و نمایشكردنی وێنه و قسه و وته‌كانی قه‌ده‌غه‌یه.
2- خۆپیشاندانه‌كه تا كۆتایی هێمنانه‌یه.
3- داواكارییه‌كانتان بریتییه له چاكسازی سیسته‌می وڵات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسادانان و جێبه‌جێكردن و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران.. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داواكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕاكسیۆنی سه‌در بۆ په‌رله‌مان قه‌ده‌غه‌یه.
4- هێزه ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبی له ئێوه‌ن و بۆ ئێوه‌ن. بۆیه ده‌ستدرێژكردن بۆ ئه‌وان ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر موقته‌دا سه‌در.
5- خۆپیشاندانه‌كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ست پێ ده‌كات به‌ره‌و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان.
6- باره‌گای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هێڵی سووره و هه‌رچه‌نده داوای چاكسازی ئه‌وان ده‌كه‌ین.
7- داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بێزار مه‌كه‌ن.
جێی باسه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كردبوو ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غداوه ده‌ست پێ بكه‌ن، داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.