به‌هۆی فه‌رمانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك داواده‌كریت نه‌جمه‌دین كریم ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
خواكوڕك
به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه داوا ده‌كری پاریزگاری كه‌ركوك ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.
بەرەی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە كردوە” د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك دەست لەكاربكێشێتەوە بەهۆی دەركردنی فەرمانی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە كەركوك.
(ئەسكەندەر وتوت) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی بەرەی چاكسازی رایگەیاندوە” داوایان لە پەرلەمانی عێراق كردوە هاوشێوەی (ئەسیل نوجەیفی) پارێزگاری پێشوی نەینەوا، پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ست له كارپێ بكێشرێته‌وه، لەسەر ئەو فەرمانەی دەریكردوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە كەركوك.
وتوت ئه‌وه‌شی گوتوه” ئەو بڕیارە لەلایەن بەرەی توركمانی و نەتەوەی عەرەبەوە رەتدەكرێتەوە، چونكە هەردوكیان زۆرینەی پارێزگاكە پێكدەهێنن، لەلایەكی ترەوە كەركوك تائێستا لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدرالیدایەو بڕیارێكی یەكلاكەرەوە نییە لە چوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا بێت.