بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە و وەبەرهێنان بەڕێوە بچێت.

 

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی ئاب، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە و وەبەرهێنان Invest Expo  2022  بەڕێوە دەچێت .

پێشانگەی Invest EXPO 2022، لە 16ـی ئاب دەكرێتەوە و تا 19ـی ئاب بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە سەعات 10ـی بەیانی تا حەوتی ئێوارە كراوە دەبێت.

شوێنی پێشانگەكەش لە هەولێر لە پاركی سامی عەبدولڕەحمانی ناو پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت.

كردنەوەی ئەو پێشانگەیە لە كاتێكدایە، ئێستە دۆخی ئابووری كوردستان روو لە گەشانەوەدایە و چەندان كۆمپانیا و وڵاتانی دنیا، كاری بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

Back to top button