به‌هۆی بوونی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناتوانێت شنگال ئاوه‌دان بكاته‌وه‌.

خواكوڕك

چەند مانگێکە هەوڵدەدەین ئاو و کارەبا و ژیان بۆ شنگال بگەڕێنینەوە، بەڵام رەوشی ئەمنی ناو شارەکە رێگەمان پێ نادات”.

(ليز گراندی) بەرپرسی بەرنامە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق به‌ رووداوى ڕاگه‌یاندوه‌” لەبارەی شەڕەکانی ئەم دواییەی شنگال، چەند مانگێکە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات لە شنگال بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال جێبەجێ بکات, به‌ڵام پێی نه‌كراوه‌ له‌به‌ر بارودۆخی نائارامی سنوره‌كه‌.

ناوبراو زياتر گوتی” دوای ئازادکردنی شنگال، ئێمە زۆر بە پەرۆشین خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی لێ دابینبکەین و، ژیان بۆ ئەو شارە بگەڕێنینەوە، بەڵام لەبەر خراپی رەوشی ئەمنیی شارەکە، نامانتوانیوە ئەو کارە بکەین و، شەڕەکانی ئەم دواییەش جێگای نیگەرانین”.

چاودێرێكی سیاسیش باس له‌وه‌ ده‌كات” ئه‌مه‌ په‌یامه‌ بۆ بوونی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری و ئه‌وان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه‌.

 

Back to top button