مه‌لا به‌ختیار ماڵئاوایی‌ له‌ كارمه‌ندانی‌ چاودێر ده‌كات

بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاركردنی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر كه‌ له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ خاوه‌نداریه‌تی‌ ده‌كرێ‌، جێهێشت و به‌كارمه‌نده‌كان گوتراوه‌ دوای پێدانی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی رابردوو، ده‌توانن به‌خۆبه‌خشانه‌ ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگایی میدیایی خواکوڕك کەوتووە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، بودجه‌ی تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر بڕا، دوایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و لێپرسراوی تۆڕه‌كه‌، به‌ كارمه‌نده‌كان راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بتوانن ته‌نیا مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مووز بده‌ن و دواتر ده‌توانن به‌ خۆبه‌خش كار بكه‌ن.

چه‌ند رۆژێكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ركردن و نانبڕینی كارمه‌ندانی ئۆرگانه‌كانی و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێسته‌ له‌ مه‌كته‌ب و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی، نزیكه‌ی 600 كه‌سی ناردووه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

 

 

Back to top button