شاخەوان عەبدوڵا: هەموو لایەنەکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای کرد کە ” هەموو لایەنەکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن.”
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان٢٤ گوتووە: دواجار هەموو لایەنە سیاسییەکان رایانگەیاندووە کە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بەڵام دەبێ میکانیزمی ئەو هەڵبژاردنە بە شێوازێک بێت و چوارچێوەی یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە، نەک بە شێوەی خۆسەپاندن بێت.”
شاخەوان عەبدوڵا، دووپاتیکردۆتەوە “هەموو ئاراستەکان بەرەو ئەوەیە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێ، بەڵام لەسەر شێواز و میکانیزمەکەی راوبۆچوونی جیاواز هەیە”.
شاخەوان گوتوشیەتی : موقتەدا سەدر لەوە تێگەیشت کە رەنگە لایەنی بەرامبەر فیتنە بگێڕێت، چونکە دوو خۆپێشاندانی گەورە لە یەک کاتدا رەنگە گرژی لێبکەوێتەوە، بۆیە خۆپێشاندانی رۆژی شەممەی دواخست، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە لە مەترسییەکان تێگەیشتوون.