به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و مه‌لا به‌ختیار یه‌كتری به فایلدار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له نێو یه‌كێتی.
خواكوڕك
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنقەرە سكاڵای یاسایی لەسەر مەلا بەختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی تۆماردەكات، كە هەردووكیان یەكتری بە “فایلدار” تۆمەتباردەكەن له ناو یه‌كێتی.
پاش ئه‌وه‌ی (بەهرۆز گەڵاڵی) وتارێكی بڵاوكرده‌وه و رەخنەی توندی لە (مەلا بەختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی گرتبوو بەوەی رایگەیاندبوو “نیگەرانە لەسەركردایەتی یەكێتی‌و تێبینی هەیە” مەلا بەختیاریش له‌وه‌ڵامی گه‌ڵاڵی دەستی بەوەڵامدانەوەی كرد و به توندی هێرشی كرایه سه‌ر له ڕیگای (هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر و پێگه‌ی چاو‌دێر نیوزه‌وه). به فایلدار گه‌ڵاڵی تۆمه‌تبار كردوه له نێو یه‌كێتی پێش ڕاگه‌یاندوه كه ناكریت قسه بكات له سه‌ر یه‌كیتی به‌و هۆیه‌وه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه )به‌هرۆز گه‌ڵاڵی) جارێكی تر وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاری داوه‌ته‌وه له ڕێگای نوسینێكه‌وه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه” مه‌لا به‌ختیار خۆی فایلداره..! هه‌وه‌ها له‌سه‌ر وته‌كانی مه‌لا سكاڵایی یاسایی تۆمار ده‌كه‌م و داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
چاودێرێكی سیاسیش باس له‌وه ده‌كات ئه‌م پرسه زیاتر په‌یوه‌سته به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، بۆیه تا كێشه‌ی باڵه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بی ئه‌م فایلداریه له نێو یه‌كێتی هه‌ر ده‌مێنێ.