پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر دەکات

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەستگیر کردنی سێ تۆمەتباری مەترسیداری راگەیاند.

 

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ” سێ تۆمەتبار بە تاوانی سیحر و جادویان لە پارێزگاکە دەستگیر کردووە کە پێکدێن لە باوکێک و دوو کوڕ.

 

راشیگەیاند:” تۆمەتباران لە ئێستا بۆ بنکەی پۆلیسی ناحیەی ڕۆڤیا ڕەوانە کراون دوای لێکۆلینەوە بۆ دادگای تایبەتمەند ڕەوانە دەکرێن.

 

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک داواش لە هاووڵاتیان دەکات ئاگاداری ئەم جۆرە کەسانە بن کە پیشەیان بۆتە فێڵکردن لە خەڵکی.

Back to top button