ماڵپەڕی سێکسی، قومارکردن و رێکلامی خواردنەوەی کحولی لە هەرێمی کوردستان بلۆک دەکرێن

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک سەرجەم کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و موبیل پابەند دەکات  بڕیاری قەدەغەکردنی   ماڵپەڕی سێکسی، قومارکردن، رێکلامی خواردنەوەی کحولی و چەک .
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن  رۆژی 17-08-2022 نوسراوێکی دەرکردووە و داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات پێویستە لە ماوەی مانگێکدا بڕیارەکە جێبەجێبکەن و دەبێت پاکێجەکە لە رووی نرخەوە “گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت”. هەروەها پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لەو پاکێجە خێراتر بێت لەوەی کە ئێستا هەیە.

وەکو لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەو ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشن و پێگانەی بلۆک دەکرێن بریتین لەمانە:

1. سووکایەتی بە ئایین، پێغەمبەران، کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان و گشت ئایین و ئایینزاکانی کوردستان

2. تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و کۆمەڵگە. بڵاوکردنەوەی رق و دووبەرەکی و تووندوتیژی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد …)

3. پۆرنۆگرافی (ماڵپەڕە سێکسییەکان)

4. فرۆشتن و کڕینی چەک و تەقەمەنی

5. قومار بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئەلیکترۆنی و هەر بابەتێکی دیکەی قومار)

6. دراوی ئەلیکترۆنی (هەموو جۆرەکانی)

7. هاندان و رێکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان

8. سەرجەم بابەتی ماددە هۆشبەرەکان

9. هاندانی تووندوتیژیی خێزانی، تووندوتیژی لەگەڵ ئافرەت و منداڵ بە هەموو جۆرەکانیەوە

Back to top button