چین به‌شداری مانۆڕی سه‌ربازی “ڤۆستۆك” ده‌كات

به‌پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، به به‌شداری هه‌ریه‌كه له روسیا، هیندستان، بیلاڕوس، تاجیکستان، مه‌نگۆلایا، چه‌ند وڵاتێكی دیكه مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مۆسكۆ سه‌رپه‌رشتیار و رابه‌رایه‌تی ته‌واوی ئۆپراسۆنه‌كه ده‌كات و له ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانیان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌ره‌و روسیا و شوێنی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه بچن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چیندا باسی له‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدانی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه په‌یوه‌ست ناكه‌ن به روداوه‌كانی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی جیهانه‌وه نییه و ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌ی ئاست و به‌ره‌وپێشچونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه.