شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویسته په‌له بكرێت له پرسی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له كه‌ركوك.
خواكوڕك
ئەندامێکی كورد له په‌رله‌مانی عێراق باس له‌وه دەکات کە پێویسته به خێرایی دەنگ لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بدرێت لە شاری کەرکووک و ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
پاش دژایه‌تیكردنی له لایه‌ن بەرەی تورکمانی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەى كه‌ركوك, (شاخەوان عەبدوالله) ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر ليستى پارتی له کەرکووک، بە رۆژنامەی (باسنیوزی) ڕگەیاندووە: “دەبێت پارێزگای کەرکووک نووسراو بۆ ئەنجومەن بکات کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دەنگی لەسەر بدرێت.
ناوبراو زياتر گوتویه‌تی” ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری ئیداری پارێزگای نەینەوا، وەک مەخموور و شنگال، ئاڵای کوردستانیان تێدا هەڵدراوە، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەوێتە بەردەم بەرپرسیاریەتی و دەبێت لەماوەی یەک هەفتەدا دەنگی لەسەر بدات و دەبێ پرسی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یەکلا بکرێتەوە.
پەرلەمانتارەكهی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە بەرەی تورکمانی ئەوەندەی دژایەتیی ئاڵای کوردستان دەکات، بۆچی ناچێت ئەو بڕیارانەی حکوومەتی بەعس هەڵبوەشێنێتەوە کە خستوومانەتە دەنگدانەوە کە پەیوەندی بە زەوییە کشتووکاڵییەکانی شارەکەوە هەیە؟
چاودێرێكی سیاسیش له شاره‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و پرسه ده‌بوو زووتر یه‌كلای بكرایه‌ته‌وه چونكه كه‌ركوك جوگرافیا و ناسنامه‌ی كوردستانیه، ڕاسته ئێستا به‌فه‌رمی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان به‌ڵام ئه‌و كاره ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی هه‌رده‌بێ به‌جێ بگه‌ێنرێت.