وەزارەتی دارایی هەواڵێکی لەبارەی مووچە بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی هەواڵێکی لەبارەی مووچە بڵاو کردەوەو دەلێ:” پێش 20ی هه‌موو مانگێك، لیستی مووچه بنێرن، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك نه‌ینێرێ، ئه‌وا له ماوه‌ی دیاریكراودا رۆژی مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێت.
لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژووی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرەو وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا له‌باره‌ی مووچه بە گەنجینەکانی راگەیاندووە کە داوایه‌ك له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بکەن ” به ناردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌نجینه‌ی پێوه‌ندیدار پێش 20ی هه‌موو مانگێك”.
روون كراوه‌ته‌وه، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك پابه‌ندی ناردنی لیستی مووچه پێش 20ی هه‌ر مانگێك نه‌بێت، ئه‌وه له ماوه‌ی دیاریكراوی ڕۆژی مووچه‌كه‌یان، مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێت.