بڕە پارەیەکی زۆر گەیشتە هەرێمی کوردستان ودەست بەدابـەشـکـردنی دەکرێت

وەزارەتی بارزگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەیەک دەداتە جوتیارانی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیێنێت:” بڕی 27 ملیار دیناری تری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 خرایە سەر حسابی وەزارەتەکەیان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند:” بەشێکی تری چەکی شایستەی دارایی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٢ گەیشت بەم شێوەی خوارەوە :-

سلێمانی :-حەوت ملیار دینار
هەولێر:- پازدە ملیار دینار
دهۆک:- پێنج ملیار دینار

راشیگەیاندووە:” پاش ڕێکارە کارگێڕی ومالیە کان دەست بەدابەشکردن دەکڕێت.”

Back to top button