زه‌نگى كۆتایی هاتنى سیستمى سیاسى عێراق لێدرا
توێژه‌رى په‌یمانگاى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له له‌نده‌ن کە زیاتر له 14 ساڵ له پایته‌ختى وڵاتانى میسر و به‌حره‌ین و سوریا و عێراق كارى دبلۆماسی كردووه و ئێستا سه‌رقاڵى توێژینه‌وه‌یه له په‌یمانگاى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له له‌نده‌ن و راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاشه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ند، ئاشکرای دەکات،ئه‌م دۆخه‌ى عێراق تێكه‌وتووه سه‌ره‌تاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و كۆتایی هاتنى سیستمى سیاسىییە لە عێراق .
رۆبه‌رت ستیڤن فۆرد، لە نووسینێکدا کە لە شەرقلئەوسەت بڵاوبۆتەوە نووسیوویەتی:” ئه‌م دۆخه‌ى عێراق تێكه‌وتووه سه‌ره‌تاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و كۆتایی هاتنى سیستمى سیاسىییە لە عێراق .
دەشلێت:” ئه‌مریكا دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ستراتیژى كرد له ئێراق ، یه‌كه‌میان كاتێك فشاریان كرد كه(نورى مالیكی) له 2006 و 2010دا بكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران،دووه‌میشیان گروپه چه‌كداره‌كان و ئه‌و حزبانه‌شى كه‌ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن بنه‌بڕى نه‌كردن به‌ڵكو چه‌ك و پاره‌شى پێدان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى ستراتیژى ئه‌مریكابوو له عێراق و ئه‌و وڵاته‌ى به‌م دۆخه‌ى ئێستا گه‌یاندووه كه سه‌ره‌تاى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌تى.