مەی خواردنەوەوسەماکردنی سەرۆک وەزیرانی فینلاند هەرای نایەوە

بە ڤیدیۆ

ساننا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلاند ڕۆژی پێنجشەممە لە وەڵامی ڕەخنەکانی سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی تایبەت و سەماکردن و خواردنەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا، بەرگری لە خۆی کرد و وتی کە مادەی هۆشبەر بەکارناهێنێت.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاهەنگەکە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت خاتوو مارین سەما دەکات و گۆرانی بۆ کامێرا دەڵێتەوە. دیارە ئەم ئاهەنگە لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێیانی سەرۆک وەزیرانی فینلاند بەڕێوەچووە و ئامادەبووانی دیکەش کە هاوڕێ و ناسیاوی خاتوو مارینن، خەریکی سەما و گۆرانی دەڵێن.

 

Back to top button