کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە بەرێوە دەچن

 

وا بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەستپێبکات

 

لەمبارەوە ئیحسان ئامێدی، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدابۆ ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” رێنمایی سەرەکی لەلایەن سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی دەرکراون، لیژنە لەسەر ئاستی لق و پارێزگاکان پێکھاتوون و میکانیزمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان حزب دیاریکراون، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو لەسەر ئاستی بازنەکان دەست بەکاربن بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان.

ئیحسان ئامێدی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ” لیژنەکان دیارکراون و ھەموو رێکارەکان کۆتایی ھاتوون، تەنیا ماوە کەی رێکدەکەون لەسەر دیاریکردنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ھەر بازنەیەک، بەگشتی لە چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسە ناوخۆیەکان بەڕێوەدەچن.

 

لە کۆتاییشدا سەبارەت  بە ئامادەکردنی شوێنی کۆنگرە لە پارێزگای دھۆک ئامێدی روونی کردەوە” ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەستی پێکردوە و ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی ھۆڵیبەڕێوەچوونی کۆنگرە و ئامادەکردنی چەند ھۆڵێکی بچووکیش دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی لیژنە تایبەتیەکانی کۆنگرە، ھەموو خزمەت گوزاریەکان ئامادە دەکرێن و ١٥ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە ھەموو ئامادەکاریەکان تەواو دەکرێن.

Back to top button