وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ده‌كات وه‌كو پارێزگا.
خواكوڕك
وەزارەتی نەوتی عێراق لەمەودوا هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەنوسراوێك داوا لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان دەكات كە لەمەو دوا وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكرێت و بەشە سوتەمەنی تایبەتی بەو پارێزگایە دابین بكرێت.
لە نوسراوێكدا كەوێنەیەكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه” (موعتەسەم ئەكرم حەسەن) بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان كردوە وەك پارێزگایەكی سەرخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكرێت.
لەبەشێكی تری نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە بەبۆنەی یادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە وەك تەواوی پارێزگاكانی تری كوردستان پێویستە لەمەو دوا وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكرێت.