عامری دەستپێشخەرییەکی دیکە ئاراستەی ” سەدر ” دەکات

 

رەحیم عەبوودى، ئەندامى دەستەى گشتیى رەوتى حیکمە  لە لیدوانێکدا بۆ میدیا عێراقیەکان  ئاشکرای دەکات “هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح دەستپێشخەرییەکى نوێى ئاراستەى موقتەدا سەر، رێبەرى رەوتى سەدر کردووە.

 

 

عەبوودی گوتی : ئەو دەستپێشخەرییە  بۆ رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنى کێشە سیاسییەکانە و نێوەڕۆکەکەى ئەوەیە محەممەد شیاع سوودانى، بەربژێرى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران بکشێندرێتەوە و لەبرى ئەو، هەردوولا لەسەر بەربژێرێک رێکبکەون کە جێگەى رەزامەندیى هەردوولا بێت؛ یان هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى چەند بەربژێرێک بخاتە بەردەم رەوتى سەدر بۆ ئەوەى رەزامەندى لەسەر یەکێکیان بدات”.

 

رەحیم عەبوودى لە کۆتاییدا ئامژە بەوە دەکات “لەنیو دەستپێشخەرییەکەدا باس لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەگوێرەى دەستوور کراوە، بەڵام وادەکەى دیارینەکراوە؛ ئەوە جگە لە پێکهێنانى حکومەتێک بۆ قۆناخى گواستنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوتى سەدر وەڵامى ئەو دەستپێشخەرییەى نەداوەتەوە”.

Back to top button