سەدر هەڕەشەی بەکارهێنانی کارتی سوور دەکات
لە نوێترین ” تویتدا ” وەزیرەکەی سەدر لە زمان موقتەدا سەدرەوە هەڕەشە لەو کەس و لایەنانە دەکات کە ڕەخنە لە رەوتەکەیان دەگرن .
ساڵح محەممەد عێراقى لە تویتەکەیدا ئاماژەى پێداوە کە موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتەکەى چەندین ساڵە بەهۆى دژایەتیکردنى گەندەڵى، رووبەڕووى چەندین تۆمەتی سعودى، قەتەرى، ئیماراتى، ئەمریکى و خاوەن ئەجێنداى دەرەکى بووەتەوە و ئاماژە بە کەسێک دەکات بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت کە بە گوتەى ئەو لەو هێرشانەدا بەشدارە و دەڵێت: “کەسێکى دژ یەکە، ئیرادەى خۆى دەسەپێنێت، میزاجى بەردەوام دەگۆڕێت، لە رێڕەوى باوکى لایداوە، هەڵەشەیە، راوێژ بە کەس ناکات، نووسینەکانى بە قەڵەمى کەسانى دیکەیە، بنەماى جێگیرى نییە، دەیەوێت ببێتە خومەینیى عێراق”، دەشڵێت: “ئەو کەسانە دەچنە سعودیە لەکاتێکدا هاوڕێى قەتەر و ئیماراتیشن”.
ئەوە لەکاتێکدایە عەممار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە، رۆژی 18ى ئابی 2022 سەردانى سعودیەى کرد.