بەهۆی بوونی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، فرۆکەجەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدیان بۆردوومان کرد

بەهۆی بوونی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، فرۆکەجەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدیان بۆردوومان کردو، بەهۆیەوە ئاگر لە ئاقاری دوو گوند کەتۆتەوە.

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسنوورەکە بە دەزگای میدیایی خواکوڕكی ڕاگەیاند:” کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بوونی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، فرۆکەجەنگییەکانی تورکیا سنووری هەردوو گوندی سگێرێ و سەرگەلێیان لە دەڤەری نهێلێی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد:” بەهۆی بۆردوومانەکە ئاگر لە ئاقاری ئەو دوو گوندە کەوتۆتەوەو بەهۆی مەترسی بوونی چەکدارانی پەکەکەو بۆردوومانەکان تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەو خەڵکی ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

Back to top button