سووتەمەنی هەولێر سەبارەت بە بەنزینی 800 دیناری دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە کوالیتی بەنزینی 800 دیناری دڵنیایی دەداتە خەڵک و ڕایدەگەێنێت ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینی800دیناری گرێبەست لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەنزینێکی زۆر باشیان ھەیە و ئۆکتانەکەی سەرەوەی 90 دەبێت، کە بەنزینێکی زۆر باشە و خەڵک دەتوانێت بێ دوو دڵی بەکاری بێنێت و بۆ ھەموو کوردستانیش دابینی دەکەن.

 

ئاری کاکەشین هاوکات ئاماژە بە خەمخۆری حکومەت لەمبارەوە دەکات و دەڵێت “حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەھەوڵدابوو جۆری بەنزینی 800 دیناری باش بکات، “.

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر لە کۆتاییشدا گوتی : “لە ئێستادا دەست بەدابینکردنی بەنزینەکە کراوە و رۆژانە تەنھا بۆ ھەولێر 600 ھەزار لیتر دابین دەکرێت و کار دەکرێت کە رێژەکە زیاد بێت و بەجۆرێک بتوانین ھەموو بەنزین بکرێتە 800 دینار، چونکە کە ئەو جۆرە بەنزینە باشە ھەبێت خەڵک بەنزینی دیکە بەکار ناھێنێت، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە”.

 

 

Back to top button