شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فای كرد.
خواكوڕك
شاندێكی باڵای پارتی بە سەرۆكایەتی ئەدهەم بارزانی وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بەشداری پرسەی هاوسەری نەوشیروان مستەفایان كرد له سلێمانی.
دوابەدوای بەشداریان لە پرسەكەدا ، ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی”ئێمە وەك نوێنەری جه‌نابی سه‌رۆك (مەسعود بارزانی) به‌شداری پرسەی خولێخۆش بوو، شوعلە خانمان كردووە و سەرەخۆشیمان لێ كردوون”.
وتیشی: ئێمە وەك شاندێكی باڵا هاتووین و لە ناخەوە خەمباربووین بە كۆچی دواییان و سڵاویشمان ناردوە بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا.