سەدر مەرجەکان فراوان دەکات و هادی عامریش دەگرێتەوە

 

 

لە کۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدر و هادی عامریدا ، سێ مەرج لە لایەن موقتەدا سەدرەوە دیاری کراوە کە یەک لە مەرجەکان ڕاستەوخۆ هادی عامری دەگرێتەوە .

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە بە سێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، کۆببێتەوە.

 

میدیا عێراقییەکان لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، بڵاویکردووەتەوە کە یەک لەو مەرجانە، هاتنەدەرەوەی هادی عامرییە لە ناو ریزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

 

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، دوای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووەم هێزی سەرەکیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە.

Back to top button