سی ئێن ئێن : ئێران لە مەرجی دوورخستنەوەی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان کشایەوە

 

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا بە کەناڵی “سی ئێن ئێن “ی راگەیاندووە، تاران بە فەرمی لە یەکێک لە “هێڵە سوورەکانی” خۆی لە دانووستانەکانی تەتۆمیی ڤییەننا  کشاوەتەوە، کە پەیوەندی بە دوورخستنەوەی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان هەیە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە وەڵامی ئێران ڕۆژی دووشەممە بۆ ئەو ڕەشنووسەی کە یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری کردووە، کە پێشتر بە دەقی کۆتایی ناوزەد کراوە، ئێران لابردنی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆریستانی ئەمەریکا لابردووە لەنێو داواکارییەکانیدا.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر دژایەتی بەردەوامی واشنتۆن لەگەڵ داواکارییەکەی تاران، وتی: “وەرگێڕانی ئێستای دەقەکە و ئەوەی داوای دەکەن [ئەم داواکارییە]ی بەلایەکدا هێشتۆتەوە.”

زیاتر گوتی: “بۆیە ئەگەر لە رێككەوتنێك نزیكتر بین، ئەمە هۆكارەكەیە”.

بە وتەی ناوبراو، ئێران لە داواكارییەكانیدا داواكاریی دیكەی پەیوەندیدار بۆ دوورخستنەوەی چەند كۆمپانیایەكی دیكەی لە لیستەكەدا لابردووە، كە لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ سندووقی سوپادا.

لە بەشێکی دیکەدا کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری ناوبراوەوە گێڕاوەتەوە و دەشڵێت: “سەرۆک بە بەردەوامی و بە توندی ڕایگەیاندووە کە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دوورناخاتەوە”.

Back to top button