لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە : بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندید بوون بۆ کۆنگرە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/frame-website-1-76.jpg)
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک” پشتڕاستی دەکاتەوە کە بڕوانامە مەرج نییە بۆ ئەوەی ئەندامان خۆیان کاندید بکەن بۆ کۆنگرەی پارتی .
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ، ئەو دەنگۆیەی بەڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید دەکەن پێویستە بڕوانامەیان هەبێت ڕاست نییە، چونکە ئێمە هەڵبژاردن دەکەین و بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندید بوون.
لە کۆتاییشدا گوتی :هەر ئەندامێک مافی خۆیەتی دەنگ بدات و خۆی هەڵبژێرێت ئینجا هەر بڕوانامەیەکی هەبێت یاخود بڕوانامەی نەبێت گرنگ ئەندامی پارتی بێت.