وهزارهتی كاروباری كۆمهڵایهتی ژمارهیهك ههلی كاری راگهیاند
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دامەزراندنی نوێی راگەیاند، چەندان توێژی كۆمەڵگە لەو دامەزراندنە سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ـی ئاب، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردووەتەوە، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریوس لە تایبەتمەندییەكانی كارگێڕی، ژمێریاری، یاسایی، توێژەری كۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی، تەكنەلۆجیای زانیاری و هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی شۆفێری هەیە.
ئەو دامەزراندنە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە شارۆكەی سەیدسادقی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانییە .
یەكێك لە مەرجەكان بریتییە لەوەی پێویستە پێشكەشكار تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ و دانیشتووی سەیدسادق بێت، پڕكردنەوەی فۆرم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی یەك هەفتە كە لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەكات تا 27ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
كلیك لێرە بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرم.