شاخەوان عەبدوڵا: ئەگەر رەوشەکە بەردەوامی ھەبێت پەرلەمانی عێراق دواجار بڕیاری خۆی دەدات

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر رەوشی ئێستای عێراق بەردەوامی ھەبێت ئەوکات پەرلەمان دواجار بڕیاری خۆی دەدات و دەشڵێت، ھەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەئێستادا رەوشەکە ئاڵۆزی دەکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، خۆپیشاندەران ھێشتا لەنێو پەرلەمانی عێراق و لەبەر ئەوەش نامانەوێ لە ئێستادا ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری رەوشەکە ھەیە، بەڵام ئەگەر رەوشەکە ھەر بەردەوامی ھەبێت دواجار پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات.

جێگیری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان گوتی، ھیچ داوایەک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەولێر نەگەیشتووتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە ئێسادا ھەم پەرلەمان وەستاوە و ھەمیش ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەماون، حکوومەتیش بەتەواوەتی دەستی کراوەیە لە بابەتی گەندەلی، ئێمە چاوەڕێین لەڕووی سیاسیەوە رەوشەکە ھێو ببێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا روونی کردەوە، دەبێت قەناعەت بۆ لایەنی سەدری دروست بکرێت، چونکە ئەگەر رەوشەکە لەڕووی سیاسەوە چارەسەری بۆ نەکرێت ھەر چارەسەرێک کاتی دەبێت و دواتر گرژیەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و لەڕووی سیاسیەوە لایەنەکان بگەنە رێکەوتن ئەوە پەرلەمان ھەر لە بەغدا کۆدەبێتەوە.

Back to top button