مەسرور بارزانی: سەردانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی کرد و بڕیاری دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك دا

بڕیارە ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە بكرێ‌ كە خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆكان دەگەیەنن، ئەمەیش دوای 17 ساڵ بۆ خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك هەنگاوێكی گرنگ دەبێت.

مەسرور بارزانی لە ساڵی رابردوودا سەردانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك دا، ئەمڕۆش گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە دەكرێ‌ كە ئەركی دابینكردنی خزمەتگوزارییان بۆ ئەو شوێنە هەیە.

دوێنێ‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سبەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك واژوو دەكەین بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك.

باسی لەوەش كرد، گوژمەی گرێبەستەكە چوار ملیار دینارە و خومەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەگەیەنرێتە سەرجەم زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك.

 

 

Back to top button